میلان دەیەوێت جاکسۆن لە چێڵسی بگوازێتەوە و هێڵی هێرشبردنی بە هێنانی ئەو یاریزانە بەهێزتر بکات.
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئەیسی میلان بۆ دووبارە گەرانەوە بۆ رکابەریکردنی نازناوەکان بەرپرسانی یانەکە بەدوای هێرشبەرێکی باشدا دەگەرێن.
رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە رۆسۆنێری دەیەوێت لەم هاوینەدا نیکۆلاس جاکسۆن لە چێڵسی بگوازێتەوە ریزەکانی.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە رۆیشتنی جاکسۆن لە بلوز ئەگەرێکی بەهێزە، چونکە ئەو یانەیە ئینگلزییەکە هەریەکە لە دێلاپ و جواو پیدرۆی گواستووەتەوە و پێویستی بە مانەوەی نیکۆلاس نابێت.
لەلایەکیترەوە یۆڤانتۆسیش ئامادەیە و ئەو ئەستێرە سەینگالییە بگوازێتەوە ریزەکانی و لە کۆتاییدا یاریزانەکە بڕیار دەدات پەیوەندی بەکام یانەیانەوە بکات.
نیکۆلاس جاکسۆن لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 81 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 30 گۆڵ و 12 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی تارادەیەک باشی پێشکەشکردووە.