ماسکیرانۆ ئاماژەی بەوەکرد هەموو هەوڵێک دەدەن لە پێناو بەدەست هێنانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکی.
خافێر ماسکیرانۆ پاش بردنەوەیان لە ناشفیڵ وتی دڵخۆشم بە ئاستی سەرجەم یاریزانەکانم، تا کۆتایی لەپێناو سێ خاڵی یارییەکە جەنگاین.
وتیشی میسی سێ رۆژ جارێک بۆهەموانی دەسەلمێنێت کە باشترینی مێژووە و بە ئاست و گۆڵە نایابەکانی هەموان سەرسام دەکات.
راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە جەختی لەوەکردەوە کە لیۆنێل میسی سەرکردەی تیپەکەیانە و بەبێ تواناکانی ئەو بردنەوە کارێکی ئاسان نابێت.
ماسکیرانۆ بەردەوامبوو لە قسەکانی و ئاماژەی بەوەکرد هەموو هەوڵێک دەدەن لە پێناو بەدەست هێنانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکا و تاکۆتایی لە رکابەریکردن ناوەستن.
لە کۆتاییدا ئەوەی ئاشکراکرد کە میسی پێویستییەکی زۆری بە پشوو وەرگرتنە، بەڵام بەهۆی چڕی خشتەی یارییەکانەوە دەرفەتی پێویست نییە و هیوادارم بتوانین لە داهاتوودا دەرفەتێک بۆ ئەو کارە بدۆزینەوە و بۆئەوەی لیۆ دووربخەینەوە لە پێکان