ئەگەر ریاڵ مەدرید یاریزانێکی ناوەڕاست بگوازێتەوە ئەوا سیبایۆس بڕیاری رۆیشتن دەدات.
لەماوەکانی رابردوودا چابی ئەلۆنسۆ بەڕوونی رایگەیاند کە دەیانەوێت دانی سیبایۆس لە یانەکەیان بەردەوامبێت، لەهەمان کاتدا یاریزانەکەش خواستی مانەوەی لە مێرێنگی هەیە.
رۆژنامەی ئاس نوێترین پێشهاتی سەبارەت بە داهاتووی ئەو ئەستێرە ئیسپانییە بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە کە ئەگەر ریاڵ مەدرید بڕیاری واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی نوێ بدەن لە هێڵی ناوەراست ئەوا لەم نێوانەدا سیبایۆس دەبێتە قوربانی، چونکە کەمترین خولەکی یاریکردنی پێدەدرێت.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کەبەدڵنیایەوە دانی سیبایۆس رازی نابێت بەردەوام لەسەر کورسی یەدەگ بێت، هەربۆیە ئەگەری رۆیشتنی لەوکاتەدا زیاتر دەبێت و یانەکەشی رێگری لێ ناکەن ئامادەن بیفرۆشنە هەر یانەیەک خۆی ئارەزوی دەکات.
گرێبەستی ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ مێرێنگی دووساڵی ماوە و بەدرێسی ریاڵ مەدرید بەشداری 192 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و 16 ئەسیست تۆماربکات.