پاریس سان جێرمان بۆ رێگریکردن لە هەوڵەکانی بایرن میونشن سەبارەت بە گواستنەوەی بارکۆلا بڕیاریانداوە گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.
هەرچەندە برادلی بارکۆلا بەردەوام وەک یاریزانی سەرەکی لەلایەن لویس ئینریکی راهێنەرەوە پشتی پێنابەسرێت، بەڵام بەرپرسانی یانە پاریسییەکە دەیانەوێت بۆماوریەکی زیاتر لە یانەکەیان بمنێتەوە، چونکە دڵنیایان توانایەکی باشی یاریکردنی هەیە.
رۆژنامەی لیکیب بڵاویکردووەتەوە بایرن میونشن لەماوەکانی رابردوودا ئامادەی خۆی نیشانداوە بۆئەوەی ئەو هێرشبەرە بگوازێتەوە، هەربۆیە پاریس لە ئێستاوە دەستیان کردووە بە هەنگاونان بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکەیان، بە ئومێدی ئەوەی بتوانن پارێزگاری لە تواناکانی بکەن.
ئەستێرە فەڕەنسییەکە لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەشداری 102 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 26 گۆڵ و 30 ئەسیست تۆماربکات، وەک یاریزانی جێگرەوە رۆڵێکی کاریگەری بینیوە لە ئەنجامە باشەکانی یانەکەی.