لیڤەرکوزن پارەی فرۆشتنی ڤێرتز بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی بەکاردەهێنێت و تیلمان نوێترین گرێبەستی یانەکەیە.
یانە ئەڵمانییەکە دوای فرۆشتنە گەوروەکەی بە لیڤەرپوول هەوڵیدەدا یاریزانێکی جێگرەوەی ڤێرتز بگوازێتەوە، کە 125 ملیۆن یۆرۆی بەشێوەیەکی دیاریکراو و 25 ملیۆن یۆرۆی وەک پاداشت وەرگرتبوو
دوابەدوای گواستنەوەی جارل کوانسا، مالیک تیلمانی هێرشبەر کە تەمەنی 23 ساڵە و یاریزانێکی ئەمریکییە، لە یانەی ئایندهۆڤنەوە بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی لیڤەرکوزنەوە کرد، بەمەش بووە گرانترین گرێبەستی یانەکە لە مێژوودا.
تیلمان تا ساڵی 2030 گرێبەستەکەی واژۆ کردووە، وەرزی پێشوو لەگەڵ یانەکەی کە لە 34 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 16 گۆڵی تۆمارکردووە و پێنج گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی درووست کرد.