ئینریکی نەیشاردەوە چێڵسی ئاستی لەوان باشتر بووە و شایستەی ئەوە بوون ببنە پاڵەوان.
پاش شکستەکەیان لە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان رایگەیاند، لە تۆپی پێدا هەموو شتێک ئەگەری روودانی هەیە، دەبێت دووبارە تەماشای یارییەکە بکەنەوە و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیان بدەن، وە چێڵسی یارییەکی زۆر باشی ئەنجامدا و شایستەی بردنەوە بوون.
سەبارەت بە دەمەقاڵێی پاش یارییەکەش وتی: لە کۆتایی یارییەکەدا دۆخێک روویدا کە پێموایە دەکرا لەلایەن هەمووانەوە رێگری لێبکرایە، ئامانجم جیاکردنەوەی یاریزانەکان بوو، لە کۆتایی یارییەکەدا چەندین پێکدادان و پاڵنانیش روویدا و ویستم ڕێگری لێ بکەم.
سەبارەت بە داهاتووشی وتی: پێموایە راهێنەرایەتی لە پاریس شتێکی خەیاڵییە و دەزانین کێ یارمەتی ئەم تیپە دەدات، لە دەوروبەری ئەم یانەیەدا کەسانی جیاواز هەن کە هەمیشە دەتوانن رەخنە بگرن، ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە زۆرترین سوود لە پشووەکان وەربگرین چونکە زۆر کورتن.
جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، ئەو نایەوێت بڵێت دۆڕان و پێیخۆشە بڵێت پلەی دووەمیان بەدەستهێناوە، وە هۆکاری ئەوەشی نەبوونەتە پاڵەوان ئەوەبووو یانەیەکی باشتر لەوان لە یاریگادا بووە
وەرزش
ئینریکی: چێڵسی شایستەی پاڵەوانبوون بوو
پێش ساڵێک