خەڵاتی باشترینەکانی جامی جیهانی یانەکان کرا و پاڵمەر بەباشترین یاریزان دیاریکرا.
شەوی رابردوو یاریی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان لە یاریگای مێتلایف لە نێوان پاریس سان جێرمان و چێڵسی بەڕێوەچوو، تێیدا بلوز بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە یانە فەڕەنسییەکە هێنا.
پاش یارییەکەش فیفا سێ خەڵاتی پێشکەش بە باشترین یاریزانانی پاڵەوانێتییەکە کرد کە بریتی بوون لە، خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو، پێڵاوی زێڕین بۆ باشترین گۆڵچی، خەڵاتی سەرەکیش خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە بوو.
لە یاری کۆتایی کۆڵ پاڵمەری یاریزانی چێڵسی درەوشایەوە بە جۆرێک توانی دوو گۆڵ و ئەسیستێک تۆماربکات، ئەمەش وایکرد بەشداری گۆڵی لە پاڵەوانێتییەکە بەرزبکاتەوە بۆ پێنج گۆڵ، فیفاش بەباشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە دەستنیشانی کرد.
خەڵاتی دەستکێشی زێڕین کە بۆ باشترین گۆڵچی پاڵەوانێتییەکە بوو، بەخشرا بە رۆبێرت سانچێزی گۆڵچی یانەی چێڵسی، سانچێز یاری کۆتایی گۆڵەکەی بە خاوێنی هێشتەوە و لە حەوت یاری پاڵەوانێتییەکەش پێنج گۆڵی لێ تۆمارکرا.
لەلایەکی ترەوە، دێزیری دۆوی یاریزانی تەمەن 19 ساڵانی پاریس سان جێرمان لەلایەن فیفاوە وەک باشترین یاریزانی لاوی جامی جیهانی یانەکان دەستنیشانکرا.oo
وەرزش
باشترینەکانی جامی جیهانی یانەکان خەڵاتکران
پێش ساڵێک