لە جامی ویمبڵدۆن یانیک سینەر بردنەوەی بەسەر ئەلکارازدا بەدەستهێنا و بووە پاڵەوان.
لە یاریی کۆتایی جامی ویمبڵدۆن، هەردوو ئەستێرەی ناودار، یانیک سینەری ئیتاڵی و کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
یارییەکە بە نایابی و بە بەهێزی دەستیپێکرد و کارلۆس ئەلکاراز کۆمەڵەی یەکەمی لە سودی خۆی تەواو کرد، خاڵی کۆمەڵەکەش شەش بە چوار بوو.
بەڵام سێ کۆمەڵەی دواتر سینەر توانی ریمۆنتادا بکات و هەر سێ کۆمەڵەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێ هێنا، خاڵی کۆمەڵەکانیش هەموویان شەش بە چوار بوون.
سەرەنجام دوای سێ کاتژمێر و شەش خولەک سینەر یارییەکەی بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە سودی خۆی تەواو کرد و بووە پاڵەوان، ئەستێرە ئیتاڵییەکە بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا نازناوی ویمبڵدۆنی بەدەستهێنا.
وەرزش
جامی ویمبڵدۆن.. سینەر بووە پاڵەوان
پێش ساڵێک