پەیوەندی نێوان ئینتەر و چاڵهانۆغڵۆ ئاڵۆزتر بووە و نێرازۆری گرانیت شاکای بۆ جێگرەوەی یاریزانەکە دیارییکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، یانەی ئینتەر میلان لەگەڵ هاکان چاڵهانۆغلۆی تورکی یاریزانی ناوەراستی تیپەکەی کێشە کەوتووە نێوانیان و ئەستەمە بەردەوامی بە گرێبەستەکەیان بدەن.
باسی لەوەشکردووە، ئینتەرمیلان بەدوای جێگرەوەیەکی راستەقینەی یاریزانە تورکەکەیدا دەگەڕێت، بۆ ئەو مەبەستەش گرانیت شاکایان لە لیڤەرکوزنی ئەڵمانییەوە دیارییکردووە.
باس لەوەش دەکات، نێرازۆری نیگەرانە لە ئاستی هاکان و دەیەوێت یاریزانێک بگوازێتەوە کە ئارەزووی بردنەوەی هەبێت و ئەنجامەکانی یانەکە لە پێش هەموو شتێکەوە دابنێت.
رۆژنامەکە ئەوەشی نەشاردووەتەوە، شاکا تەنیا ئامانجی ئینتەر میلان نییە، بەڵکو یانەکانی ئەی سی میلان و یۆڤانتۆسیش گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن بۆ تۆکمەکردنی هێڵی ناوەڕاست.
گرانیت شاکای سویسری تەمەنی 32 ساڵە و تا هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە درێژ دەبێتەوە، نرخیشی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 12 ملیۆن یۆرۆیە.