مارێسکا دوپاتیکردەوە لە 10 خولەکی سەرەتا یارییەکەیان یەکلایکردووەتەوە و یاریزانەکانیشی نایاب بوون.
پاش بردنەوەیان لە پاریس سان جێرمان و بوون بە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان، ئینزۆ مارێسکای راهێنەری چێڵسی خۆی لە پرسیارەکانی سەبارەت بە دەمەقاڵێی پاش یارییەکەی نێوان ئینریکی و یاریزانەکانی بەدوور گرت و بە چەند رستەیەکی کەم کۆتایی بە قسەکانی هێنا.
راهێنەرەکەی بلوز رایگەیاند، یاریزانەکانی هێندە نایاب بوون وشەیەک نادۆزێتەوە بۆ وەسفکردنیان، بەڕاستی شایەنی ئەوە بوون ببنە پاڵەوان و هەست بە خۆشییەکی زۆر دەکەن.
وتیشی: لە 10 خولەکی یەکەمدا زۆر باشتر بووین، لەو 10 خولەکەدا جڵەوی یارییەکەمان گرتە دەست و دەتوانین بڵێین کارەکەمان تەواو کرد، بێگومان پاراستنی ئەو جۆرە یاریکردنە بە درێژایی 90 خولەک بە هیچ شێوەیەک ئاسان نەبوو.
لە کۆتاییدا مارێسکا سەبارەت بە داهاتووی تیپەکەی و ئەوەی چاوەڕوانیان دەکات لە وەرزی داهاتوو وتی: زۆر دڵخۆشم و دەزانم داهاتوویەکی سەرنجڕاکێشمان لە پێشە، بەڵام بۆ ئێستا زیاتر دڵخۆشم کە سێ هەفتە پشوومان هەیە و دەتوانین کەمێک پشوو بدەین
وەرزش
مارێسکا: وشەیەک نادۆزمەوە بۆ وەسفکردنی یاریزانەکانم
پێش ساڵێک