پاریس کۆلۆ موانی پێشکەشی ئینتەر میلان کردووە بەڵام ئەو یانەیە ئەو پێشنیارەی رەتکردەوە.
کۆلۆ موانی هێرشبەری فەرەنسی لە مانگی یەکی ئەمساڵ بە خواستنی شەش مانگ و دواتر مافی کڕینەوە لە یانەی پاریس سان جێرمانەوە پەیوەندی کرد بە یانەی یۆڤانتۆسەوە بەڵام ئەو یانەیە تا ئێستادا گرێبەستەکەی نەکردووەتە هەمیشەیی.
لە نوێترین پێشهاتدا، پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی پاریس سان جێرمانی کۆلۆ موانیان پێشکەشی یانەی ئینتەر میلان کردووە کە بە شێوەی خواستنی یەک وەرز بیگوازێتەوە ریزەکانی.
پێگەکە ئاماژەی بەوەداوە، یانە ئیتاڵییەکە ئەو پێشیارەی یانە فەرەنسییەکەیان رەتکردووەتەوە بەهۆی ئەوەی دڵنیان لەوەی کە ناتوانن دوای ماوەی خواستنەکەی گرێبەستەکەی بکەنە هەمیشەیی.
نوسیویەتی، ئەو هەنگاوەی پاریس سان جێرمان وەک فشارێکە بۆ یانەی یۆڤانتۆس کە بە خێرایی گرێبەستی موانی بکاتە هەمیشەیی بەڵام خانمە پیرەکەش داوای کردووە بە خواستنی یەک وەرزیتر و دواتر مافی کڕینەوەی ئەو یاریزانەی پێبدەن.
وەرزش
پاریس کۆلۆ موانی پێشکەشی ئینتەر میلان کردووە
پێش ساڵێک