میلان گواستنەوەی مۆدریچی راگەیاند و یاریزانەکەش دڵخۆشی خۆی دوپاتکردەوە.
یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە ئەژماری تایبەت بە خۆیان بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدۆیەک ئیمزاکردنی گرێبەستیان لەگەڵ لوکا مۆدریچی کرواتی و ئەستێرەی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید راگەیاند.
یانەکە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدۆکەدا نوسیویانە پەیامێک لە ئەستێرە گەورەکەوە و بەخێر بێیت بۆ یانەکەمان لوکا مۆدریچ.
ئەو یاریزانە لەو پەیامەدا رایگەیاندووە، گەیشتووەتە دڵخۆشە کە لێرەیە بۆ دەستپێکردنی وێستگەیەکی نوێ لە کاروانە وەرزشیەکەیدا، باوەشێکی گەورە بۆ هەموو هاندەرانی میلان.
هەرچەندە یانە ئیتاڵییەکە باسی لە وردەکاری گرێبەستی مۆدریچ نەکردووە بەڵام رۆژنامەکان ئاشکرایانکرد کە ئەو یاریزانە بۆ ماوەی یەک وەرز پەیوەندی کردووە بە میلانەوە جگە لەوەش نیوەی ئەو مووجە وەردەگرێت کە لە ریاڵ مەدرید هەیبووە.
مۆدریچ لە رابردوودا لەگەڵ ریاڵ مەدرید 27 نازناوی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەدەستهێناوە کە شەش نازناویان چامپیۆنز لیگ بووە، 43 گۆڵ و 95 ئەسیستی هەبووە لە 597 یاریی بۆ ئەو یانەیە
وەرزش
میلان گواستنەوەی مۆدریچی راگەیاند
پێش ساڵێک