یانەی نەسر درێژەی بە کاروانی خیسۆسدا لە سعودیە و گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ کرد.
یانەی نەسری سعودی لە پێگەی فەرمی خۆیدا بڵاویکردەوە، گرێبەستیان لەگەڵ خۆرخی خیسۆسی راهێنەری پورتوگالی واژۆ کردووە و لەگەڵ یانەکە دەست بە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ دەکات و سەرپەرشتی یانەکە لە وەرزی داهاتوو دەگرێتە ئەستۆ.
یانە سعودییەکە دووپاتیشیکردەوە، بۆ ماوەی یەک وەرز و تا هاوینی 2026 گرێبەستیان لەگەڵ راهێنەرە پورتوگالییەکە واژۆ کردووە، بەڵام بژاردەی درێژکردنەوەی هەیە.
خیسۆس وتی: من بەهۆی رۆناڵدۆوە پەیوەندیم بە نەسڕەوە کرد، ئەگەر ئەو نەبووایە لەو یانەیە نەدەبووم، ئەوەش پاڵنەرێکی گەورەیە تا بتوانم لەگەڵ یەکێک لە باشترین یانەکانی سعودیە نازناو بەدەستبهێنم.
دەشڵێت: ڕۆناڵدۆ لە هەموو ئەو یانانەی یاریی تێدا کردووە نازناوی بەدەستهێناوە بەڵام لەگەڵ نەسڕ نا، منیش دەمەوێت وەرزی داهاتوو یارمەتیدەری بم، مامەڵەکردنیش لەگەڵیدا ئاسانە چونکە بە هەمان زمان قسە دەکەین.