مان یونایتد و نیوکاسڵ گرنگی بە گالاگێر دەدەن و ئامادەن لەم هاوینەدا بیگوازنەوە ریزەکانیان.
پاش کونەر گالاگێر لەدەرەوەی ئینگلتەرا ئەزموونێکی نوێی تاقیکردەوە و پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە کرد، بەڵام لە ئێستادا هەست بە ئاسوودەی ناکات و ئامانجێتی دووبارە بگەرێتەوە پریمەرلیگ.
پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە هەریەکە لە یانەکانی نیوکاسڵ و مانچستەر یونایتد گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن و ئامادەن لەم هاوینەدا بیگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە خواستی گەرانەوەی یاریزانەکە بۆ وڵاتەکەی وادەکات ئەگەری روودانی ئەم گرێبەستە زیاتربێت، بەڵام کام یانەیان ئۆفەرێکی باشتر پێشکەشی ئەتلەتیکۆ مەدرید بکەن ئەوا گالاگێر دەبێتە یاریزانی ئەو یانەیان.
کونەر گالاگێر گرێبەستەکەی لەگەڵ رۆس بلانکۆس سێ ساڵی ماوە و بەم شێوەیەش بەبێ رەزامەندی یانەکەی ناتوانێت لەگەڵ هیچ تیپێکدا گفتوگۆ ئەنجام بدات.
ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 50 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی چوار گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات