یانەی هیلال دوو پێگەی یاریگا بەهێز دەکات و چاوی لە گواستنەوەی واتکینز و ئیدێرسۆنە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس نیکۆلۆ شیرا، یانەی هیلالی سعودی گواستنەوەی هێرشبەرێک و ناوەڕاستکارێکی بە ئامانج گرتووە لەم گواستنەوەی هاوینەدا.
رۆژنامەنووسەکە دەشڵێت: دوای ئەوەی هیلال بێهیوا بوو لە گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، ئێستا راداری یانەکە رووی لە ئۆلی واتکینزی یاریزانی ئەستۆن ڤێلا کردووە، ئەوەش وەک ئەو بژاردە هێرشبەرییەی بەدوایدا دەگەڕێت.
لە لایەکی دیکەوە ئاشکرایکردووە، ئیدێرسۆنی بەڕازیلی، یاریزانی هێڵێ ناوەڕاستی ئەتلانتا بژاردەیەکی دیکەی هیلالە بۆ تۆکمە کردنی هێڵی ناوەڕاست، بەڵام یانە ئیتاڵییەکە داوای 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
سەرچاوەکە دووپاتیکردووەتەوە، یانەی هیلال لە هەوڵەکانی بۆ رێکخستنەوەی ریزەکانی بەردەوامە، بە تایبەت دوای ئەوەی سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری ئیتاڵی جێگای خۆرخی خیسۆسی گرتەوە، چاوەڕێش دەکرێت لایەنی کەم دوو بۆ سێ گرێبەستی گەورە ئەنجام بدات
وەرزش
یانەی هیلال دوو پێگەی یاریگا بەهێز دەکات
پێش ساڵێک