فیدریکۆ ڤاڵڤێردی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی ئەوەی توانایەکی باشی یاریکردنی هەیە، بەردەوام لە چەند پێگەیەکی یاریگادا یاری دەکات ئەمەش وای کردووە لە زۆرینەی یارییەکان بەشداری بکات و ژمارەی پێوانەی بۆ زۆرترین خولەکی یاریکردن لە وەرزێکدا بکات بەناوی خۆیەوە.
ئەستێرەکەی مێرێنگی وەرزی رابردوو لە 72 یاریدا بەشداری کردووە و بەجۆرێک شەش هەزار و 116 خولەک لە یاریگادا بووە بەمەش بووەتە یەکەم یاریزان لە وەرزێکدا بگاتە ئەو ژمارەیە. 
لە پلەی دووەم برۆنۆ فێرناندێز دێت لە مانچستەر یونایتد بەجۆرێک توانیوێتی پێنج هەزار و 796 خولەک یاریی بکات.
ماک ماینانی گۆڵچی ئەیسی میلان توانیوێتی پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت و پێنج هەزار و 624 خولەک یاری کردووە.
جواشوا کیمیچ لە بایرن میونشن پلەی چوارەمی گرتوووە بە پێنج هەزار و 539 خولەک و گڤاردیۆڵیش لە مان سیتی لە پلەی پێنجەمدایە بەجۆرێک توانیوێتی بەدرێسی یانەکەی پێنج هەزار و 429 خولەک یاری بکات.