ماتێتا بووەتە ئامانجی لیڤەرپوول و مان یونایتدیش 60 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فۆت مێرکاتۆ، یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی گرێبەستکردنی لەگەڵ فیلیپ ماتێتای یاریزانی کریستیاڵ پاڵاس کردووەتە ئامانج لەم هاوینەدا.
باسی لەوەشکردووە، ماتێتا و نوێنەرانی رێدز لەگەل یەکتر کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مەرجەکانی نێوانیان و ئەگەری گرێبەستەکە لەم گواستنەوەی هاوینەدا.
فوت میرکاتۆ دەڵێت؛ بەهۆی کۆچی دوایی دیۆگۆ جۆتا، ماتێتا بووەتە ئامانجی لیڤەرپوول، بەڵام هێرشبەرە فەرەنسیەکە لەلایەن مانچستەر یونایتدیشەوە گرنگی پێدەدرێت لەبەر ئەوە گواستنەوەی ئاسان نابێت.
دەشڵێت: شەیتانە سورەکان بڕی 60 ملیۆن یۆرۆیان بۆ گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 28 ساڵەکە ئامادە کردووە و دەیانەوێت پێش لیڤەرپوول بکەون لە بەدەستهێنانی تواناکانی.
ماتێتا هێرشبەری سەرە ڕمە، وەرزی رابردوو لەگەڵ کریستیاڵ پاڵاس 46 یاریی ئەنجامدا، لەو کۆمەڵە یارییە 17گۆڵ و چوار ئەسیستی هەبوو، هەروەها توانی نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرا لەگەڵ یانەکەی بەدەستبهێنیت.