ریاڵ مەدرید چوارەم گرێبەستی ئەم هاوینەی راگەیاند و ئەلڤارۆ کارێراسی گواستەوە ریزەکانی.
یانەی ریال مەدرید لە پێگەی فەرمی خۆیدا رایگەیاند، لەگەڵ یانەی بەنفیکای پورتوگالی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر گواستنەوەی ئەلڤارۆ کارێراسی بەرگریکار.
ئەستێرە ئیسپانییەکە بۆ شەش وەرز و تا هاوینی 2031 پەیوەندی بە رێدزەوە کردووە و نرخی گرێبەستەکەش 50 ملیۆن یۆرۆیە، بەمەش ئەلڤارۆ بووە چوارەم گرێبەستی یانە مەدریدیەکە لەم هاوینەدا لە دوای دین هاوسن و ئەلێکساندەر ئارنۆڵد و ماستانتونۆ.
سەرچاوەکانیش دووپاتیانکردەوە، کارێراس لە ئەکادیمیای ریاڵ مەدرید مەشق و راهێنانی کردووە و پێشتریش لە نێوان ساڵەکانی 2017 بۆ 2020 یاریی بۆ لاوانی مێرەنگێ کردووە.
بەرگریکارە ئیسپانییەکە تەمەنی 22 ساڵە و لە پێگەی بەرگری باڵی چەپ یاریی دەکات، لەگەڵ بەنفیکا بەشداریی لە 68 یاریی کردووە و خاوەنی پێنج گۆڵ و شەش ئەسیستە.