بالۆتێلی دوپاتیکردەوە کاروانی داهاتووی ئەمریکا دەبێت و دواتر بە یەکجاری واز لە یاریی تۆپی پێ دەهێنێت.
لە لێدوانێکی سەرسوڕهێنەردا و لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا لە کەناڵی فەرمی ئیتاڵی رای، هێرشبەری ئیتاڵی ماریۆ بالۆتێلی پلانەکانی خۆی بۆ جێهێشتنی تۆپی پێی ئەوروپا و کاروانی داهاتووی بەرەو ئەمریکا ئاشکرا کرد.
بالۆتێلی کە لە مانگی ئابی داهاتوودا تەمەنی دەبێتە 35 ساڵ، بە زەردەخەنەیەکی ئارامەوە وتی: بێزار بووم لە کەشوهەوای دەوروبەری تۆپی پێی ئەوروپا، بەنیازم دوو سێ ساڵ لە ئەمریکا یاری بکەم پێش ئەوەی واز لە یارییکردن بهێنم
بالۆتێلی وتیشی: دەچمە ئەمریکا و دەست بە ئاڵانگارییەکی نوێ دەکەم، دەمەوێت ئەو ئەزموونەی لە تۆپی پێدا هەمە لەوێ کۆتایی پێ بهێنم، هەروەها دەمتوانی زیاتر بکەم لە تۆپی پێدا، بەڵام ڕازیم لەوەی بەدەستم هێناوە.
بالۆتێلی ئێستا بێ یانەیە و نرخی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 500 هەزار یۆرۆیە، هێرشبەرە ئیتاڵییەکە لە کاروانی وەرزشی یاریی بۆ چەند یانەیەکی گەورە کردووە، لەوانە، مان سیتی، ئینتەر میلان، ئەی سی میلان و لیڤەرپوول.
وەرزش
بالۆتێلی کاروانی داهاتووی دیارییکرد
پێش ساڵێک