یەکێتی یاریزانانی بەرشەلۆنە پێدریان وەک باشترین یاریزانی ساڵی 2025ی یانەکە دیاریکرد.
خەڵاتی پریمی بارسا یۆگادۆریس ساڵانە دەدرێت بەباشترین یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بە پێی دەنگی ئەندامانی یەکێتییەکە.
بۆ ساڵی 2025 پێدری ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەکە خەڵاتەکەی بۆجاری دووەم بەدەستهێنا کە پێشتووتر لە ساڵی 2022ببوە براوە.
ئەم خەڵاتە تەنها لەسەر توانای یاریزانەکە نابەخشرێت بەڵکو هەڵسوکەوتی وەرزشی و پابەندبوونی لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا کاریگەی لەسەر پێدانی خەڵاتەکە دروست دەکات،
پێدرێش یەکێکە لەو یاریزانانەی بەردەوام کەسایەتییەکی بەرزی لە یانەکەدا پشانداوە و لەڕووی یاریکردنیشەوە سەڕەڕای پێکانە بەردەوامەکانی بەڵام هەمیشە لە بردنەوەکانی بەرشەلۆنە رۆڵی هەبووە.
پریمی بارسا یۆگادۆریس یەکێکە لە خەڵاتە ڕەمزییەکانی ناو یانە کەتەلۆنییەکە و لە ساڵی 2010 بۆیەکەمینجار داهێنراو و هەر لەوساڵەش پێشکەشی بۆیان کریکیچی ئەستێرەی ئەوکاتی بلەوگرانا کراوە.
وەرزش
پێدری بەباشترین یاریزانی بەرشەلۆنە دیاریکرا
پێش ساڵێک