بایرن میونشن گرێبەستێکی بەبڕی 67 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی لیڤەرپوڵ کردووە بۆ کڕینی دیاز بەڵام لەلایەن یانە ئینگلزییکەوە رەتکراوەتەوە.
ئاستە باشەکەی لویز دیاز لەگەڵ یانەکەی پێشکەشی دەکات سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆخۆی راکێشاوە و بەتایبەت بایرن میونشن و بەرشەلۆنە لە رکابەری بەردەوامدان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.
فابریزیۆ رۆمانۆ لە نوێترین پێشهاتدا ئاماژەی بەوەکردووە یانە ئەڵمانییەکە یەکەم هەنگاوی ناوە بۆ کڕینی لویز دیاز و گرێبەستێکیان بە بڕی 67 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی لیڤەرپوڵ کردووە.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە بەرپرسانی یانە ئینگلزییەکە بەبێ بیرکردنەوە راستەوخۆ ئەم ئۆفەرەی یانە ئەڵمانییەکەیان رەتکردووەتەوە.
هەرچەندە دیاز پێداگرە لەسەر رۆیشتنی لە یانەکەی بەڵام بەهۆی مردنی جۆتا و نەهێنانی هیچ جێگرەوەیەک قورسە لیڤەرپوڵ دەستبەرداری ئەستێرە کۆڵۆمبییەکەیان ببن و تادواسات رێگری دەکەن لە رۆیشتنی.
گرێبەستی لویز دیاز لەگەڵ رێدز دووساڵی ماوە و بەم شێوەش ناتوانێت بەبێ گەرانەوە بۆ یانەکەی گفتوگۆ لەگەڵ بایرن یاخود بەرشەلۆنە ئەنجام بدات.