جواو نیڤێس و لویس ئینریکی ئەگەری سزادانیان لەسەرە لە یاریی سوپەری ئەوروپا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی لۆ پاریسیانی فەرەنسی، ڕەنگە جواو نێڤسی یاریزان و لویس ئینریکی راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریی جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر تۆتنهام رابگیرێن.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە یەکێک لە ماددەکانی یاسای سزادانی فیفا هاتووە، ئەو کەسەی لە یارییەکدا کارتی سوری پێبدرێت و پاڵەوانێتییەکە کۆتاییبێت، ئەوا لە یارییەکی فەرمی داهاتووی یانەکەی رادەگیرێت.
لەلایەکی دیکەوە ئەگەری ئەوە هەیە لویس ئینریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان سڕ بکرێت، دوای ئەوەی لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەکانی دوای یارییەکەیان بەرامبەر چێڵسی هێرشی کردە سەر جۆواو پێدرۆ.
بڕیارە یانەی یانەی پاریس سان جێرمانی پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، ڕۆژی 13ی ئاب لەگەڵ تۆتنهامی پاڵەوانی یۆرۆپا لیگ رووبەرووی یەکتر ببنەوە، ئەو یارییەش پاڵەوانی جامی سوپەر دیارییدەکات.