هێندرسن بە فەرمی گەڕایەوە خولی ئینگلتەرا لە رێگای یانەی برێنتفۆردی وڵاتەکەیەوە.
یانەی برێنتفۆردی ئینگلیزی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ جۆردان هێندرسنی ئەستێرەی ئینگلیزی واژۆكرد، ئەویش پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا یاریزانەکە بە رێککەوتنێکی هاوبەش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی هەڵوەشاندەوە و ماڵئاوایی لە یانەکە کرد.
هێندەرسن لە هاوینی 2023 بەبڕی 14 ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە ئیتیفاقی سعوودی کرد، بەڵام تەنیا دوای شەش مانگ سعوودیەی جێهێشت و پەیوەندی بە ئەیاکسی هۆڵەندییەوە کرد.
کیس ئەندرۆس، راهێنەری یانەی برێنتفۆرد، ئەزموونی یاریزانە تەمەن 35 ساڵەکەی وەک هۆکارێکی سەرەکی بۆ بڕیاردانی گرێبەستکردن لەگەڵیدا باسکرد و لە قسەکانیدا وتی: پشکنینی پێویستمان لە یارییەکانی ئەم دواییەیدا کرد بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی، هێشتا لە دۆخێکی جەستەیی نایابدایە و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و سەرەڕای ئەوەی نازناوی زۆری بەدەستهێناوە هێشتا پاڵنەری هەیە بۆ ئەوەی بە ئاستێکی بەرز بمێنێتەوە.