تێرشتیگن بەشداری راهێنانەکانی بەرشەلۆنە ناکات و نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی گالاتەسەرای تورکی.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی مارکا، مارک ئەندرێ تێرشتیگن بەشداری دووەمین مەشق و راهێنانەکانی بەرشەلۆنەی نەکردووە و بە تەنها لە هۆڵی وەرزشی راهێنان دەکات، وە بە بەڕێوبەری کارەکانی راگەیاندووە ناگەڕێتەوە ریزەکانی یانەکە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیش ئاشکرایکردووە، تێرشتیگن پێنج ئۆفەری پێشکەش کراوە، بەڵام نزیکە بۆ ماوەی چوار وەرز گرێبەست لەگەڵ یانەی گاڵاتەسەرای واژۆ بکات و یانە تورکییەکەش هێشتا لەگەڵ تێرشتیگن و بەڕێوەبەری کارەکانی لەگفتوگۆدان.
گۆڵچییە 33 ساڵانەکە کە تا هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە ماوە، دوای گەڕانەوەی بۆ مەشق و راهێنانەکانی یانەکەش لەگەڵ هانسی فلیک راهێنەری یانەکەی کۆبووەوە و هەردوولا لەبارەی چارەنووسییەوە گفتوگۆیان کردووە و فلیک بڕیاری کۆتایی خۆی پێڕاگەیاندووە، کە وەرزی داهاتوو بەهیچ شێوەیەک پشتی پێ نابەستێت.
لە ئەگەری رازیبوونی بە پەبوەندیکردن بە یانەکەوە، گاڵاتەسەرای ساڵانە ملیۆنێک یۆرۆ مووچە بە تێرشتیگن دەدات و بەگوێرەی ئاستیشی مووچەکەی لە ساڵانی دواتر زیاد دەکات.