Logo
هەواڵ ئابوری وەرزش کولتوور هونەر وتار ڤیدیۆ تەندروستی فۆتۆ ستۆری
Loading weather...
وەرزش

جامی عێراق.. دهۆک لە زاخۆی بردەوە و بۆ یەکەمجار نازناوەکەی بەدەستهێنا

جامی عێراق.. دهۆک لە زاخۆی بردەوە و بۆ یەکەمجار نازناوەکەی بەدەستهێنا پێش ساڵێک
لە جامی عێراق دهۆک بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە زاخۆی بردەوە و بۆ یەکەمجار نازناوەکەی بەدەستهێنا. 
لە یاریی کۆتایی جامی عێراق، هەردوو یانەی زاخۆ و هەولێر لە یاریگای شەعب لە بەغدای پایتەخت رووبەڕووی یەکبونەوە.
لە تایمی یەکەمدا، هەردوو یانە ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەشکرد و سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.
لە تایمی دووەمدا، لە خولەکی 65 پاتریک مارسیلینیۆی یاریزانی زاخۆ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و لەو تایمە و دوو تایمی زیادکراویش هیچ کام لە هەردوو یانە نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
دواتر بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان، دهۆک بە ئەنجامی پێنج بەرامبەر چوار لێدان یارییەکەی لە زاخۆ بردەوە.
بەو ئەنجامە، یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا توانی نازناوی جامی عێراق بەدەستبهێنێت و زاخۆ لە پلەی دووەمدا بوو
 
 
 
 

دواین هەواڵ

ژمارەی لایەنە کوردستانییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
شەهرام نازری دوای 18 ساڵ بەشێک لە 'شانامەی کوردی 2' بڵاودەکاتەوە
پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان دەستی پێ کردەوە
نرخی خەیار زیاتر لە 300% و شووتی 100% بەرزبووەوە


دواین هەواڵ

رۆبن دیاز گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە
داهاتووی ئیزاک یەکلایدەکرێتەوە
پارتی نزیکە لە یانەیەکی گەورەی ئیسپانیا
سعودییە رێگا بە یانەکان دەدات ناوبژیوانی بیانی بە کرێ بگرن
Logo
© 2026 Golden News