Logo
هەواڵ ئابوری وەرزش کولتوور هونەر وتار ڤیدیۆ تەندروستی فۆتۆ ستۆری
Loading weather...
وەرزش

مۆرینیۆ: دەمەوێت بگەڕێمەوە پورتوگال

مۆرینیۆ: دەمەوێت بگەڕێمەوە پورتوگال پێش ساڵێک
مۆرینیۆ دوپاتیکردەوە دەیەوێت بگەڕێتەوە پورتوگال بۆ راهێنەرایەتی یانەیەک یان هەڵبژاردەی نیشتمانی.
خوسێ مۆرینیۆی راهێنەری ئێستای یانەی فەنارباخچەی تورکی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە ئامانجی ئەوەیە کە جارێکیتر بگەڕێتەوە پورتوگال بۆ کاری راهێنەرایەتی.
مۆرینیۆ وتی، بە دڵنیاییەوە ئەوە روودەدات بەڵام لە ئێستادا نا بەڵکو لە ماوەی داهاتوودا، نەک لەبەرئەوەی کە نزیکدەبمەوە لە وازهێنان لە کاری راهێنەرایەتی بەڵکو لەبەرئەوە هێشتا لە لوتکەی کاری راهێنەرایەتیدام لە ژیانی وەرزشیمدا.
وتیشی، دڵنیابن دەمەوێت بگەڕێمەوە وڵاتەکەم بەتایبەت کە لەڕووی جەستەیی و دەرونیەوە لە باشترین ئاستدام، ئامانجەکەش ئەوەیە راهێنەرایەتی یەکێک لە یانەکان یان هەڵبژاردەی نیشتمانی وەردەگرم.
لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە ئەم لێدوانانەی مۆرینیۆ بەهۆی نزیکی و خۆشەویستیەوەیەتی لەلایەن هاندەرانی وەرزشی وڵاتەکەی بەتایبەت دوای ئەوەی لە رابردوودا لەگەڵ بەنفیکا و پۆرتۆ سەرکەوتوو بووە.
ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە کە مۆرینیۆ پێیوایە بە گەڕانەوە بۆ کاری راهێنەرایەتی لە وڵاتی پورتوگال دەتوانێت جارێکیتر جێپەنجەی خۆی لە تۆپی پێدا بچەسپێنێت پێش ئەوەی بە یەکجاری واز لە کاروانە وەرزشییەکەی بهێنێت.
 
 
 
 
 

دواین هەواڵ

ژمارەی لایەنە کوردستانییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
شەهرام نازری دوای 18 ساڵ بەشێک لە 'شانامەی کوردی 2' بڵاودەکاتەوە
پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان دەستی پێ کردەوە
نرخی خەیار زیاتر لە 300% و شووتی 100% بەرزبووەوە


دواین هەواڵ

رۆبن دیاز گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە
داهاتووی ئیزاک یەکلایدەکرێتەوە
پارتی نزیکە لە یانەیەکی گەورەی ئیسپانیا
سعودییە رێگا بە یانەکان دەدات ناوبژیوانی بیانی بە کرێ بگرن
Logo
© 2026 Golden News