بەهۆی هەڵبژاردنی دەستەی نوێ بۆ کارگێری ئیتیحاد نوێ کردنەوەی گرێبەستی بینزیمە دواکەوتووە.
بەرپرسانی یانەی ئیتیحاد ئامانجیانە بۆ ماوەیەکی زیاتر کەریم بینزیمە لە یانەکەیان بهێڵنەوە، چونکە بڕوایان وایە دەتوانێت خزمەتی زیاترییان پێشکەش بکات.
رۆژنامەی ئۆکازی سعودی بڵاویکردوەتەوە یاریزانەکەش بەهۆی ئەو دەستکەوتانەی لە وەرزی رابردوو بەدەستیان هێناوە دڵخۆشە لە ئیتیحاد و دەیەوێت بمنێتەوە.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە هۆکاری درێژنەکردنەوەی ماوەی گرێبەستی بینزیمە تاوەکوو ئێستا، دەگەرێتەوە بۆ بابەتی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی نوێی یانەکە و چونکە بەرپرسانی ئیتیحاد دەیانەوێت ئەم بابەتە بۆ دەستە نوێیەکە بەجێبهێڵن.
گرێبەستی کەریم بینزیمە لەگەڵ یانە سعودییەکە لە ساڵی داهاتوو کۆتایی پێدێت و ئەگەر پێشهاتی نوێ روبدات و سەرکەوتوونەبن لەدرێژکردنەوەی ماوەکەی ئەوا هێرشبەرەکە دەتوانێت بەخۆڕای ئیتیحاد بەجێبهێڵێت.