سانچۆ نزیكە لەوەی پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە بكات و تێچووی گرێبەستەکەشی 15 ملیۆن پاوەند دەبێت.
جادۆن سانچۆ یەکێکە لەو یاریزانانەی لە پلانەکانی رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری مان یونایتد بەتەواوی کراوەتە دەرەوە، هەربۆیە بەرپرسانی یانەکە هەموو ئاسانکارییەک دەکەن بۆئەوەی دەستبەرداری ببن.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆسپۆرت بڵاویکردووەتەوە یۆڤانتۆس نزیکە لەوەی ئەو هێرشبەرە بگوازێتەوە و وەرزی داهاتوو یانەکەیان بەهێنانی ئەو ئەستێرە ئینگلیزییە بەهێزتر بکەن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە و جادۆن سانچۆ بە بەهای 15 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانە ئیتاڵیەكەوە دەكات و شەیتانە سوورەکان رەزامەندن لەسەر ئەو نرخە.
رۆژنامەکە ئەوەی ئاشکراردووە کە گرێبەستی سانچۆ لەگەڵ خانمە پیرەکە بۆماوەی چوار ساڵ دەبێت و ساڵانە نزیکەی شەش ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە وەردەگرێت.
ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ مانچستەر یونایتد لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان بەشداری 83 یارییكردووە و لەوماوەیەدا توانیویەتی 12 گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات.
وەرزش
چارەنووسی سانچۆ ئاشکرابوو
پێش ساڵێک