بەرشەلۆنە بەردەوام چاودێری دۆمفرێس دەکات بەڵام تا ئەم ساتە ئۆفەری فەرمی پێشکەش نەکردووە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە تا ئەم ساتە بیر لە گواستنەوەی دینزیل دومفرێسی هۆڵەندی و بەرگریکاری یانەی ئینتەر میلان دەکاتەوە.
ئەو رۆژنامەیە دڵنیاییداوە لەوەی کە دومفرێس یەکێکە لە بژاردەکانی سەر مێزی گفتوگۆی یانە کەتەلۆنیەکە بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە هیچ ئۆفەرێکیان پێشکەشی یاریزانەکە و کارگێڕی ئینتەر نەکردووە.
رونیشیکردەوە کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دومفرێس لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان تەنها 25 ملیۆن یۆرۆیە و تا شەوی 31ی ئەم مانگە کارایە و ئەگەر لەو ماوەیەدا بەرشەلۆنە ئەو ئۆفەرە نەنێرێت ئەوا دواتر پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلان بکات و ئەوانیش داوای 45 تا 50 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.
ئەو رۆژنامەیە دەڵێت، بەرپرسانی یانە ئیتاڵییەکە بە هیچ شێوەیەک بیریان لە فرۆشتنی ئەو یاریزانەیان نەکردووەتەوە و دڵنیان لەوەی کە لەگەڵیان دەمێنێتەوە و لە یانەکەشیان هەست بە دڵخۆشی دەکات