بەرپرسانی مان سیتی دەیانەوێت لونین بگوازنەوە و ئامادەن 45 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن.
تۆڕی فیچاجێس ئاشکرایکرد، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بە دوای گۆڵچییەکی نوێدا دەگەڕێت تا بیکاتە شوێنگرەوەی ئیدێرسۆنی بەرازیلی کە نزیکە لە رۆیشتن.
ئەو تۆڕە بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەکە لە ئێستادا ئامانجیان ئەوەیە کە لونینی ئۆکرانی و گۆڵچی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بگوازنەوە و پلانیشیان بۆ ئەو بابەتە داڕشتووە.
نوسیویەتی، کارگێڕی مانچستەر سیتی ئامادەن کە ئۆفەرێکی 45 ملیۆن یۆرۆی کاش و 15 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن بەرامبەر فرۆشتنی ئەو گۆڵچییە پێیان.
ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئەم ساتە یانەی ریاڵ مەدرید بیری لە فرۆشتنی لونین نەکردووەتەوە و بە بەشێک لە پلانەکانی داهاتوویان داناوە، لە ماوەی رابردووشدا گرێبەستەکەیان تا هاوینی ساڵی 2030 نوێکردەوە.
لونین لە 2018ەوە گرێبەستی لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئیمزاکردووە و لە 62 یارییدا 70 گۆڵی لێکراوە و لە 22 یارییدا گۆڵەکەی بە خاوێنی راگرتووە، 11 نازناویشی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.