نیوکاسڵ بە نیازە گرێبەست لەگەڵ ئەلڤارێز ئیمزابکات سەرەڕای هەوڵەکانی بەرشەلۆنە.
جولیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی لە هاوینی ساڵی رابردوو بە گرێبەستێکی شەش وەرزی پەیوەندی کرد بە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بەڵام مانەوەی لە یانە ئیسپانییەکە مسۆگەر نییە.
لە ماوەی رابردووشدا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پلانی ئەوەی داڕشتووە لە هاوینی ساڵی 2026دا گرێبەست لەگەڵ جولیان ئەلڤارێز ئیمزابکات و بیکاتە شوێنگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی.
تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا بەرپرسانی یانەی نیوکاسل یونایتدی ئینگلیزی پلانی ئەوەیان داڕشتووە کە هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە بگوازنەوە یانەکەیان پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ.
ئاماژەی بەوەشداوە، کارگێڕی نیوکاسل گفتوگۆی جددیان لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە تا لەم هاوینەدا ئەو یاریزانەیان پێبفرۆشن و بڕی 130 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش دەکەن بەرامبەر دەستبەرداربوون لە هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە.
جولیان ئەلڤارێز لە وەرزی رابردوودا بەشداری لە 57 یاریی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا، 29 گۆڵی تۆمارکرد و هەشت ئەسیستی هەبووە بۆ هاوڕێکانی.