پۆگبا دوپاتیکردەوە دێمبلی شایستەی باڵۆن دۆرە و رۆیشتنی راشفۆرد زیانی بۆ مان یونایتد دەبێت.
پۆل پۆگبای فەرەنسی و یاریزانی نوێی یانەی مۆناکۆ لە لێدوانێکدا رایگەیاند، هەست بە دڵخۆشی دەکات بۆ مارکۆس راشفۆرد و چوون بۆ بەرشەلۆنە کارێکی شێتانەی ئەو یاریزانەیە.
پۆگبا دەڵێت، مانچستەر یونایتد زیانی پێگەیشت چونکە یاریزانێکی زۆر نایاب و ئاستبەرزی لەدەستدا، ئەمەش بۆ یانە ئینگلیزیەکە خراپە بەڵام بۆ بەرشەلۆنە زۆر باشە.
دەشڵێت، لە مانچستەر یونایتد کێشە تەنها راهێنەر نییە چونکە ئەو یاریزانانەی ئێستا بە دڵی ئەو گرێبەستیان لەگەڵدا نەکراوە بەڵام ئەگەر ئەنجامەکانی باش نەبێت دەستبەجێ راهێنەرەکە دووردەخەنەوە.
لەسەر کێبڕکیی خەڵاتی باڵۆن دۆر، پۆگبا دوپاتیکردەوە کە عوسمان دێمبلی هاونیشتمانی پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە و بە هیچ شێوەیەک لامین یاماڵ وەک پاڵێوراوێکی بەهێز نابینێت.
لە کۆتاییشدا دەڵێت، بە دڵنیاییەوە بە رێژەی لە سەدا سەد پشتگیری دێمبلی دەکەم چونکە نازناوەکانی چامپیۆنز لیگ و خولی فەرەنسا و جامی فەرەنسای بەدەستهێناوە، ئەگەر ئەمساڵ ئەو خەڵاتە نەباتەوە ئەوا هەرگیز نابێتە براوەی خەڵاتەکە.