فانتاسی پریمەر لیگ کارا کرایەوە و محەمەد سەڵاح بە 14 ملیۆن و 500 هەزار پاوەند بەرزترین نرخی هەیە.
پێگەی فەرمی فانتاسی پریمەر لیگ کاراکردنەوەی ئەپڵیکەیشنەکەی بۆ وەرزی 2025 بۆ 2026 راگەیاند و نرخی سەرجەم یاریزانەکانی خولەکەی بۆ وەرزی نوێ دیارییکرد.
لە نوێترین وەشانی فانتاسی، بەرزترین نرخ دراوە بە محەمەد سەڵاحی میسری و یاریزانی لیڤەرپوول کە بە ناوەڕاستکار دیارییکراوە و نرخی بە14 ملیۆن و 500 هەزار پاوەند خەمڵێندراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، وەرزی رابردوو نرخی هالاند بە 15 ملیۆن پاوەند بەرزترین بوو، بەڵام لەم وەرزەدا هێرشبەرە نەرویجیەکە بووەتە پلەی دووەم و نرخی کەمبووەتەوە بۆ 14 ملیۆن پاوەند.
هەروەها ئەلیکساندەر ئیساکی یاریزانی نیوکاسڵ یونایتد و کوڵ پاڵمەری یاریزانی چێڵسی نرخیان 10 ملیۆن و 500 هەزار پاوەندە و پلەی سێیەمن، بوکایۆ ساکا بە 10 ملیۆن پاوەند و برونۆ و واتکینز بە نۆ ملیۆن پاوەند پلەکانی چوارەم و پێنجەمیان گرتووە.
فانتاسی یارییەکە بۆ تۆپی پێ، بەکارهێنەران رۆڵی راهێنەر دەبینن و پێکهاتەی خۆیان بۆ وەرزەکە هەڵدەبژێرن، یارییەکە بە گوێرەی تایبەتمەندییەکانی خاڵی لەسەرە و براوەکان دەبنە خاوەنی چەندین خەڵاتی جۆراو جۆر.