هەینی داهاتوو رۆناڵدۆ پەیوەندی بە ئامادەکارییەکانی نەسڕەوە دەکات و 16 پاسەوانیشی بۆ دادەنرێت.
رۆژنامەی ئەلریازیەی سعودی بڵاویکردووەتەوە، یانەی نەسڕ لە ئێستادا بە راهێنەرایەتی خۆرخی خیسۆسی راهێنەری نوێ سەرقاڵی ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی نوێ.
ئەو رۆژنامەیە بڵاویکردووەتەوە، هەرچەندە تا ئەم ساتە کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی بە یانەکەیەوە نەکردووەتەوە بەهۆی ئەوەی کە لە پشوودایە بەڵام رۆژی هەینی داهاتوو گەشتی نەمسا دەکات و بەشداری راهێنانەکان دەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە کاتی چوونی رۆناڵدۆ بۆ وڵاتی نەمسا بڕیاردراوە کە 16 کەس پاسەوانی ئەو ئەستێرەیە بکەن تا بە دوربێت لە بیزار کردنی لەلایەن هاندەرانەوە بەتایبەت ئەوانەی کە دەیانەوێت جاویان پێ بکەوێت و ێنەی لەگەڵدا بگرن.
بڕیارە یانەی نەسڕ لە 19ی مانگی هەشتی داهاتوو بەشداری بکات لە جامی سوپەری سعودیە کە لە قۆناغی پێش کۆتاییدا رووبەڕووی یانەی ئیتیحاد دەبێتەوە و براوەیان دەگاتە یاریی کۆتایی.
وەرزش
هەینی داهاتوو رۆناڵدۆ پەیوەندی بە ئامادەکارییەکانی نەسڕەوە دەکات
پێش ساڵێک