بەرپرسانی چێڵسی هەنگاوەکانی بەمەبەستی گواستنەوەی سیمۆنز دەستپێکرد و یاریزانەکەش ئامادەیە بچێتە ئەو یانەیە.
فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی وەرزشی بڵاویکردەوە، یانەی چێڵسی ئینگلیزی جارێکیتر هەوڵەکانی دەستپێکردووەتەوە بەمەبەستی رازیکردنی چاڤی سیمۆنز کە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.
فابریزیۆ دەڵێت، سیمۆنز خواستی جێهێشتنی یانەکەی ئێستای هەیە کە لایپزیگە و دەرگای بەڕووی یانەی چێڵسیدا کردووەتەوە تا گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بکەن لەم هاوینەدا.
ئەو رۆژنامەنووسە دوپاتیکردووەتەوە کە کارگێڕی یانە لەندەنییەکە و بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە گفتوگۆکانیان دەستپێکردووە و لە نزیکترین کاتیشدا ئەگەری هەیە بگەنە رێککەوتن.
دەشڵێت، بەرپرسانی چێڵسی راستەوخۆ گفتوگۆشیان لەگەڵ یانەی لایپزیگ کردووە و ئەوانیش لارییان نییە لە فرۆشتنی ئەستێرە هۆڵەندییەکەیان بەڵام ئەو بابەتە لەی یانە ئینگلیزییە پەیوەستە بە رۆیشتنی جواو فلیکس و رەحیم ستێرلینگ و کریستۆفەر نکۆنکو.
ئەمە لە کاتێکدایە، چەند یانەیەکی تریش کە گرنگترینیان ئارسناڵ و یۆڤانتۆس و بایەر لیڤەرکوزن و تۆتنهامن گرنگی بە گواستنەوەی هەمان یاریزان دەدەن و ناویشی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بەستراوە