مولەر واز لە یاریکردن ناهێنێت و دوو یانەی ئەمریکیش هەوڵی پەلکێشکردنی دەدەن بۆ ریزەکانیان.
تۆڕی هەواڵیسکای دۆچلاندبڵاویکردووەتەوە، مولەر دەیەوێت لە یارییکردن بەردەوام بێت و چەند ئۆفەرێکی پێگەیشتووە، ئەمە لە کاتیکدایە لە کۆتایی وەرزی رابردوو، تۆماس مولەر ریزەکانی بایرن میونشی جێهێشت و هەمووان پێیان وابوو ئیتر یاریی ناکاتەوە، بەڵام وا دیارە هاوکێشەکە گۆڕاوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە ئەڵمانییەکە، دوو یانەی ئەمریکی رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی مولەر دەکەن کە یەکێکیان لۆس ئەنجلێس گالاسییە، چاوەڕێشدەکرێت ئەستێرەکەی پێشووی بایرنی لە هەفتەی داهاتوودا بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی خۆی دەدات.
مولەری تەمەن 35 ساڵان، بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی بایرن میونشن دادەنرێت و لەگەڵ یانەکە بەشداری لە 756 یاریدا کرد کە تێیدا 250 گۆڵی تۆمارکرد و 276 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی درووست کرد، توانیشی 33 نازنایان لەگەڵ بەدەستبهێنێت.
وەرزش
داهاتووی مولەر چی دەبێت؟
پێش ساڵێک