Logo
هەواڵ ئابوری وەرزش کولتوور هونەر وتار ڤیدیۆ تەندروستی فۆتۆ ستۆری
Loading weather...
وەرزش

یۆڤانتۆس گرێبەستی کۆنسێساوی کرد بە هەمیشەیی

یۆڤانتۆس گرێبەستی کۆنسێساوی کرد بە هەمیشەیی پێش ساڵێک
یۆڤانتۆس بە فەرمی گرێبەستی کۆنسێساوی کرد بە هەمیشەیی و یاریزانەکە پێنج وەرزی تر لەگەڵ یانەکە بەردەوام دەبێت.
فرانسیسکۆ کۆنسێساو کە یاریزانی پۆرتۆ بوو لە وەرزی رابردوو بە شێوەیەکی خواستن یاری بۆ یانەی یۆڤانتۆس کرد، بەهۆی ئەوەی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد لەلایەن خانمە پیرەکەوە گرێبەستەکەی کرا بە هەمیشەیی و بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو لە یانە گەورەکەی ئیتاڵیا بەردەوام دەبێت.
لە راگەیەندراوی یانەی یۆڤانتۆس سەبارەت بە گواستنەوەی هەمیشەیی کۆنسێساو هاتووە: دوای وەرزێکی درەوشاوە بە خواستن لەگەڵ یۆڤانتۆس، ئێستا چیکۆ یاریزانی نوێی ئێمەیە بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە، پیرۆزە لە کۆنسێساو، تامەزرۆین ببینین جارێکی دیکە لە یاریگادا بدرەوشێنیتەوە.
گواستنەوەی لاوە پۆرتوگالییەکە بۆ ریزەکانی بیانکۆنێری بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بووە و پارەکەشی بە چوار قیست دەدرێت بە یانەی پۆرتۆ.
کۆنسێساوی تەمەن 22 ساڵان، لە 93 یاریدا لەگەڵ پۆرتۆ 11 گۆڵی تۆمارکرد و 13 ئەسیستیشی کرد، لە یەک وەرزدا لە ریزەکانی یوڤانتۆسیش حەوت گۆڵی تۆمارکرد و شەش ئەسیستیشی هەبوو لە 40 یاریدا.
 
 
 
 

دواین هەواڵ

ژمارەی لایەنە کوردستانییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
شەهرام نازری دوای 18 ساڵ بەشێک لە 'شانامەی کوردی 2' بڵاودەکاتەوە
پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان دەستی پێ کردەوە
نرخی خەیار زیاتر لە 300% و شووتی 100% بەرزبووەوە


دواین هەواڵ

رۆبن دیاز گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە
داهاتووی ئیزاک یەکلایدەکرێتەوە
پارتی نزیکە لە یانەیەکی گەورەی ئیسپانیا
سعودییە رێگا بە یانەکان دەدات ناوبژیوانی بیانی بە کرێ بگرن
Logo
© 2026 Golden News