یانەی بەنفیکا بە جددی کاردەکات بۆ گەڕاندنەوەی ئەستێرەی پورتوگالی خواو فیلێکس و لە ئێستادا گفتوگۆکان لەگەڵ خۆرخێ مێندێزی بریکاری یاریزانەکە لە قۆناغێکی پێشکەوتوودایە.
سەرکەوتنی ئەم گرێبەستە بەندە بە مەرجەکانی یانەی چێڵسییەوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت فیلێکس یانە ئینگلیزییەکە جێبهێڵێت و دانوستانەکان بەم زووانە پێشبکەون.
فیلێکس، بە پەرۆشە بۆ گەڕانەوە.
خواو فیلێکس خۆی ئارەزوویەکی زۆری بۆ گەڕانەوە بۆ یانەی بەنفیکا نیشانداوە، کە یانەی لاوێتی خۆی بووە.ئەو یاریزانە ٢٥ ساڵییە دوای ئەوەی لە یانەی چێڵسی کاتێکی سەرکەوتووی بەڕێنەکرد و بە شێوەی خواستن یاری بۆ ئەی سی میلان کرد، ئێستا بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێت بۆ بووژاندنەوەی کاروانی وەرزشیی.
گفتوگۆکان لەسەر وردەکارییە داراییەکانی گواستنەوەکە چڕبوونەتەوە. بە پێی هەندێک سەرچاوە، بەنفیکا ئۆفەرێکی نزیک لە ٢٥ ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی ٥٠٪ی مافەکانی یاریزانەکە پێشکەش کردووە و چێڵسیش بەمە ڕازی بووە. لەگەڵ ئەوەشدا، چێڵسی دەیەوێت گەرەنتی ئەوە وەربگرێت کە بەنفیکا لە داهاتوودا نیوەکەی تری مافەکانی یاریزانەکە دەکڕێتەوە.
فیلێکس ئامادەیی نیشانداوە مووچەکەی کەمبکاتەوە بۆ ئەوەی گەڕانەوەکەی بۆ یانەی بەنفیکا ئاسانتر بکات و چاوەڕوان دەکرێت گرێبەستەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا یەکلایی بکرێتەوە.
وەرزش
بەنفیکا بە شێوەیەکی چڕ هەوڵی گواستنەوەی جواو فیلێکس دەدات و گفتوگۆکان لەگەڵ مێندێزی بریکاری بەردەوامە
پێش ساڵێک