رۆناڵدۆ باسی لەوەکرد شانازی بە چیرۆکی پشت قژچاکردنە جیاوازەکەی ناکات بەڵام کارێکی باشبوو بۆ گۆڕینی سەرنجی میدیاکان.
رۆناڵدۆ نازاریۆ نهێنی پشت ستایلە تایبەتەکەی ئاشکراکرد، کاتێک لە مۆندیالی 2002 سەرنجی سەرجەم میدیاکانی بەلای خۆیدا راکێشا و دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
رۆناڵدۆ لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ تۆڕی ئی ئێس پی ئێن وتی: پێش دەستپێکردنی مۆندیالی 2002 پێکانێکی قورسم لە قاچمدا هەبوو،هەمووان باسی ئەوەیان دەکرد.
بیرمکردەوە چیبکەم بۆ ئەوەی سەرنجی میدیا و خەڵکی لەسەر پێکانەکەم نەهێڵم، بڕیارمدا قژم بە شێوازێکی سەیر چاکبکەم، دوای ئەوە چوومە مەشق و راهێنانەکان تەنانەت هاوڕێکانی خۆشم باسی قژەکەیان دەکرد و پێکانەکەیان لەبیرکرد.
رۆناڵدۆ دەشڵێت: توانیم بەم کارە ئارامی خۆم بپارێزم، هەروەها سەرنجی خۆم لەسەر مەشق و راهێنانەکان بهێڵمەوە، شانازی بە خودی چیرۆکەکەوە ناکەم، چونکە زۆر سەیر بوو، بەڵام ڕێگەیەکی باش بوو بۆ گۆڕینی بابەتەکە.
وەرزش
رۆناڵدۆ نهێنی پشت شێوازی قژچاکردنەکەی مۆندیالی 2002ـی ئاشکراکرد
پێش ساڵێک