ئه‌یمه‌ن حوسێن نزیکە لە گەڕانەوە بۆ خولی عێراق و پەیوەندیکردن بە یانەی گەرمە بە گرێبەستێکی مێژووی.
كه‌ناڵی رابیعه سپۆرتی عێراقی رایگه‌یاندووه، ئه‌یمه‌ن حسێن هێرشبەری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نزیكه ببێته یاریزانی یانه‌ی گه‌رمه بە گرێبەستێک کە دەیکاتە گرانترین یاریزانی عێراقی لە مێژوودا.
كه‌ناڵی رابیعه باسی له‌وه‌كردووه، یانه‌ی گه‌رمه له‌گه‌ڵ ئه‌یمه‌ن حوسێن گه‌یشتۆته رێكکه‌وتنی کۆتایی بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکە و نرخی گرێبه‌سته‌كه‌شی ملیارێك و 250 هه‌زار دیناری عێراقیه و به‌مه‌ش ده‌بێته گرانترین یاریزانی عێراقی له مێژوودا.
هێرشبەرەکە لە 31 کانوونی دووەمی 2025، بە شێوەی خواستن رووی لە یانەی وەکرەی قەتەری کرد و ئێستا یاریزانێكی ئازارده و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه قه‌ته‌رییه‌كه كۆتایی هاتووه.
ئه‌یمه‌ن حوسێن غەزبان ، لە 22 ئازاری 1996 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، پێشتر یاریی بۆ زۆرێك له یانه‌كانی عێراق وه‌ك، دهۆك، شوڕته، نه‌فت، قوه جه‌وییه،غازی شیمال كردووه، بە یەکێک لە دیارترین یاریزانە عێراقییەکان دادەنرێت و لەگەڵ هەڵبژاردەى عێراقیش لە بەشداری لە 83 یاریدا کردووە و خاوەنی 31 گۆڵە
وەرزش
ئه‌یمه‌ن نزیکە لە گرێبەستێکی مێژووی
پێش ساڵێک