لە خولی بەڕازیل سانتۆس بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە ئینتەرناسیۆناڵ دۆرا و چووە ناوچەی دابەزینەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی 16ی سێریا ئەی بەڕازیل، یانەی سانتۆس میوانداری ئینتەرناسیۆناڵی کرد.
لە تایمی یەکەم، یانەی میوان لەڕێگای کاربۆنێرۆوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و پاش ئەوەش چەندین هەوڵی سانتۆس بینرا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، نەیمار و هاوڕێکانی بە پشت بەستن بە هاندەران کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد و چەندین هەوڵی یەک لەدوای یەکیان هەبوو بۆ گۆڵ تۆمارکردن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، لە بەرامبەردا لە خولەکی 75 رافایل سانتۆس بۆری بە لێدانی سزا دووەم گۆڵی ئینتەرناسیۆناڵی تۆمارکرد.
هەرچەندە لە خولەکی یەکی کاتی زیادکراو ئەلڤارۆ باریاڵ گۆڵێکی بۆ سانتۆسی خاوەن یاریگا تۆمارکرد بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە و سەرەنجامیش یارییەکە بە بردنەوەی ئینتەرناسیۆناڵ کۆتایی پێهات و خاڵەکانیان بوو بە 20 خاڵ لە پلەی 10یەم، سانتۆسیش 14 خاڵی هەیە لە پلەی 17یەمی ریزبەندی و لەناوچەی سووری دابەزینین بۆ خولی پلە دووی بەڕازیل.