فابریگاس دوپاتیکردەوە ناتوانن بە هاتنی مێسی بۆ کۆمۆ بڵێن نەخێر چونکە پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی بەهێز لە نێوانیان هەیە.
سیسک فابریگاس تەنها بە سێ وشە وایکرد هاندەرانی کۆمۆ خەون ببینن بە چوونی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بۆ یانەکەیان، دوای تەواوبوونی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکا.
پێگەی گۆڵگراف بڵاویکردەوە، یانەی کۆمۆ هەوڵی بەدەستهێنانی مێسی دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندی یاریزانەکە و فابریگاسی راهێنەری یانەکەی بەکاردەهێنێت، بەهۆی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی لە نێوانیان هەیە.
فابریگاس سەبارەت بەو دەنگۆیانە وتی: هەرگیز ناتوانین بڵێن نەخێر، توانای خاوەنی یانەکە بێ سنورە، کەواتە بۆچی نابێت خەون بە کارە سەرکەوتووەکانی لا پولگای سەرۆکی یانەکە ببینێت.
وتیشی: مێسی لە پشوودا لە ماڵی من بوو، ئەو گەشتی بۆ ئێرە کرد بۆ ئەوەی سەردانی هەندێک هاوڕێی بکات، من و ئەو هاوڕێین، هەروەها هاوسەر و منداڵەکانمان هاوڕێن، بەڵام ئێستا لە ئەمریکایە.