ئیدێر میلیتاو، بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید و هاوسەرە نوێیەکەی، تاینا کاسترۆ، دوای هاوسەرگیرییەکی گرانبەهایان لە بەرازیل، ئێستا مانگی هەنگوینی لە شاری دوبەی بەسەر دەبەن.
ئەم دوو هاوسەرە کە لە ١٨ی تەمموزی ٢٠٢٥ لە ئاهەنگێکی گەورەدا لە شاری ساوپاولۆ هاوسەرگیرییان کرد، چەندین وێنە و ڤیدیۆی گەشتەکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردۆتەوە، کە تێیدا دەرکەوتوون لە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەیی دەمێننەوە و چێژ لە کاتەکانیان وەردەگرن.
هاوسەرگیرییەکەی میلیتاو و تاینا، کە کاریگەری دیاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، بە ئامادەبوونی ٣٥٠ میوان لە کۆشکی تانگارا بەڕێوەچوو و تێچووەکەی زیاتر لە ٢ ملیۆن ڕیاڵی بەرازیلی بووە.لەنێو میوانەکاندا چەندین کەسایەتی بەناوبانگی وەرزشی و هونەری هەبوون، لەوانە ڤینیسیۆس جۆنیۆر، هاوڕێی میلیتاو لە یانەی ڕیاڵ مەدرید.
پەیوەندی نێوان میلیتاو و تاینا لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد. تاینا پێشتر هاوسەری لیۆ پێرێرا بووە کە یاریزانی یانەی فلامینگۆیە و دوو منداڵی لێی هەیە.میلیتاویش پێشتر پەیوەندی لەگەڵ کارۆلین لیما هەبووە و کچێکیان هەیە بە ناوی سیسیلیان.
وەرزش
ئیدێر میلیتاو و هاوسەرەکەی مانگی هەنگوینی لە دوبەی بەسەر دەبەن
پێش ساڵێک