پیرلۆ بووە راهێنەری یونایتد ئێف سی و یانەکە دڵخۆشی خۆی بە ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە دەربڕی.
بە شێوەیەکی فەرمی یانەی یونایتد ئێف سی ئیماڕاتی بڵاویکردەوە، گرێبەستیان لەگەڵ ئەندریا پیرلۆی راهێنەری پێشووی یانەکانی یۆڤانتۆس و سامپدۆریا و کاراگومروک واژۆ کردووە.
یانەی یونایتد ئێف سی کە لە خولی پلە یەکی ئیماڕاتی یاریی دەکات بۆ گرێبەستی پیرلۆ دەڵێت: دڵخۆشین و شانازی دەکەین بە گرێبەستکردن لەگەڵ پیرلۆ وەک راهێنەری یانەکەمان.
دەشڵێت: پێمان وایە پیرلۆکەسایەتییەکی سەرەکی دەبێت بۆ ئەوەی ئێمە بەرەو ئاستێکی دیکە ببات، لە چەند رۆژی داهاتووش دەست بە ئامادەکارییەکان دەکات بۆ وەرزی نوێ.
پیرلۆ تەمەنی 46 ساڵە، لە کاروانی راهێنەری سەرپەرشتی سێ یانەی دیکەی کردووە، لەو ماوەیەدا تیپەکانی 131 یارییان ئەنجامداوە، 63 بردنەوە و 37 شکست و 31 یەکسانبوونیان تۆمارکردووە
وەرزش
پیرلۆ بووە راهێنەری یانەیەک
پێش ساڵێک