راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی سعودییە بڵاویانکردووەتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆی کاپتنی یانەی نەسڕ لەگەڵ شاندی یانەکەی لە هۆنک کۆنگ دەستی بە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ کردووەتەوە.
باسیان لەوەشکردووە، رۆناڵدۆ لە مەشقەکاندا لە دۆخێکی تەندروستی و دەروونی جێگیر دەردەکەوێت، بەڵام ئەم وەرزە بۆ هێرشبەرە پورتوگالییەکە ئاسان نابێت، لەبەر ئەوە لەبەردەم چوار ئاڵانگاریی گەورەدایە.
سەرچاوە سعودییەکان دەڵێن؛ یەکەم تاقیکردنەوەی رۆناڵدۆ جامی سوپەری سعودیەیە کە لە هۆنگ کۆنگ بەڕێوەدەچێت، لە هەمان کاتدا تاقیکردنەوەی خیسۆسی راهێنەری تازەیە کە لەسەر خواستی دۆن هەڵبژێردراوە.
لەگەڵ ئەوەشدا رۆناڵدۆ لەبەردەم تۆڵەکردنەوەیە لە کەریم بنزیما، دوورخستنەوەی ئیتیحاد لە جامی سوپەر، یەکەم وەڵامی ڕۆناڵدۆ دەبێت بۆ یاریزانە فەرەنسیە، پێش ئەوەی بچێتە ڕکابەرییە ناوخۆییەکانی تر.
دوو ئاڵانگارییەکەی دیکەی رۆناڵدۆ یەکێکیان بەدەستهێنانی خولی روشەنی سعودیە دەبێت، ئەویتر پارێزگاریکردنە لە گۆڵکاری خولەکە کە دوو وەرزە دەستی بەسەردا گرتووە.