لە یارییەکی دۆستانەدا بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ڤیسل کۆبی بردەوە.
لە یارییەکی دۆستانەدا، هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و ڤیسک کۆبی ژاپۆنی رووبەڕووی یەکبونەوە.
تایمی یەکەم بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، ئیریک گارسیا گۆڵەکەی بەرشەلۆنەی تۆمارکرد و میاشیرۆ ئەنجامەکەی بۆ ڤیسل کۆبی یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی، 77 و 87 رۆنی بارگی و دورۆ فێرناندێز دوو گۆڵی تریان بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
بڕیارە گەشتەکەی یانەی بەرشەلۆنە بۆ کیشوەری ئاسیا بەردەوامی هەبێت و لە 31ی ئەم مانگە و چواری مانگی داهاتوو بەرامبەر یانەکانی سیئۆل و دایگۆی کۆریای باشووری یارییبکات