گەڵاتەسەرای بەفەرمی گواستنەوەی ئۆسیمینی بە گرێبەستێکی 80 ملیۆن یۆرۆی راگەیاند.
هەژماری فەرمی گەڵاتەسەرای لە ئێكس بەگرتە ڤیدیۆیەک گواستنەوەی ڤیكتۆر ئۆسیمینی لە ناپۆلی ئیتاڵییوە بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
ئۆسیمین بە بەهای 80 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بە یانە تورکییەکەوە کردووە و بەپێی بەندێکی گرێبەستەکەی نابێت بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕووبکاتە بە هیچ یانەیەكی ئیتاڵی.
لەلایەکیترەوە هێرشبەرەکە لەیەکەمین لێدوانیدا پاش بوونی بە یاریزانی گەڵاتەسەرای وتی زۆر دڵخۆشم و لەم یانە زۆر هەست بە ئاسوودەی دەکەم.
ئۆسیمین لەگەڵ ناپۆلی بەشداری لە 133 یاریی كردووە و 76 گۆڵیكردووە و 18 گۆڵیشی درووست كردووە.
وەرزی رابردووش بەخواستن بۆ گەڵاتەسەرای یاری دەکردوو و توانی لە 41 یارییدا 37 گۆڵ و هەشت ئەسیست تۆماربکات