لە یارییەکی دۆستانەدا مانچستەر یونایتد بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بۆرنمۆسی بردەوە.
لە وڵاتی ئەمریکا و لە یاریگای سۆڵجەر فیڵد مان یونایتد ڕووبەڕووی بۆرنمۆسی بوویەوە.
لە تایمی یەکەمدا شەیتانە سوورەکان باشتربوون بەجۆرێک لە خولەکی نۆ لەرێگەی راسمۆس هۆیلاند گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، پاشان لە خولەکی 25 پاتریک دۆرگۆ دووەم گۆڵیشی تۆمارکرد.
سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە دووگۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی کوڕانی رۆبن ئەمۆریم کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا مان یونایتد بەهەمان شێواز دەستیان بە یارییەکە کردەوە و لە خولەکی 53 دیالۆ و لە خولەکی 72 ئیتیان ولیامس دووگۆڵی تریان بۆ تۆمارکردن.
هەرچەندە لە خولەکی 88 ماتیاس دیلیخت بەهەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد بەڵام بۆرنمۆس نەیتوانی ئەنجامی یارییەکە لەوە زیاتر کەمتر بکاتەوە.
سەرئەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی مانچستەر یونایتد کۆتایی هات سێیەم یاریی دۆستانەیان بە بردنەوە کۆتایی پێهێنا.
وەرزش
یاریی دۆستانە.. مان یونایتد بردنەوەی بەدەست هێنا
پێش ساڵێک