یانەی سێڵتیک کێبرکێی گواستنەوەی کیێزا دەکات و هەڵوێستی لیڤەر لەبارەی داهاتووی یاریزانەکەوە روون نییە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لا ریپۆبلیکا، یانەی سێڵتیکی سکۆتلەندی پەیوەندی بە کێبڕکێی گواستنەوەی فێدریکۆ کیێزای یاریزانی لیڤەرپوولەوە کردووە.
بە گوێرەی رۆژنامەکە، سێڵتیک رکابەری فولهام و ناپۆلی دەکات بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، بەڵام پاڵەوانەکەی سکۆتلەندا و یانە سورپۆشەکە ئارەزووی گرێبەستی خواستن دەکەن.
لەگەڵ ئەوەشدا، تا ئێستا هەڵوێستی لیڤەرپوول لەسەر گرێبەستەکە بە تەواوی ڕوون نییە، بەڵام ئەگەر بریاری دەستبەرداربوون بدات ئەوا بە خواستن دەیدات بە هەر یانەیەک کە لەگەڵیدا رێکبکەوێت.
هێرشبەرە ئیتاڵییەکە لە ئەنفێڵد ساتی سەخت بەسەر دەبات دوای ئەوەی وەرزی یەکەمی نائومێدکەر بوو، ئەمەش وایکردووە لە پەراوێزی پلانەکانی تیپی یەکەمی تیپەکەدا بێت.
کیێزای تەمەن 27 ساڵ تا هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ رێدز درێژدەبێتەوە، نرخی یاریزانەکە لە بازاڕی گواستنەوە 14 ملیۆن یۆرۆیە، هاوینی رابردوو بە بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ روویکردە لیڤەر
وەرزش
یانەیەکی گەورە کیێزای دەوێت
پێش ساڵێک