دالۆت نەیشاردەوە مردنی جۆتا زۆر بە ئازار بووە و هیچ وشەیەک نادۆزێتەوە بۆ وەسفکردنی کارەساتێکی لەو شێوەیە.
دیگۆ دالۆتی پورتوگالی و یاریزانی مان یونایتد لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دەڵێت: مردنی جۆتا هەفتەیەکی سەخت بوو بۆ من و هەموو هاوڕێیەکی دیۆگۆ جۆتا کە یارییان لەگەڵ کردووە.
دەشڵێت: ناتوانم بیهێنمە پێش چاوم کە خێزانەکەی بە چیدا تێپەڕیون، چانسی بینینی ئەوانم هەبوو، بەڵام بەراستی زۆر بە ئازار بوو، هیچ وشەیەک نییە بۆ باسکردنی کارەساتێکی لەو شێوەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، جۆتا هەمیشە کەسێک بوو کە بیری لە تیپەکە دەکردەوە بۆ ئەنجامی باشتر، بەرژەوەندی هەمووانی دەخستە پێش خۆیەوە، من هەمیشە بەو شێوەیە بیرم دێتەوە، هیوادارم ئێستا ئارام بێت و بە ئارامی پشوو بدات.
دالۆت وتیشی: دیۆگۆ دەیتوانی بۆ هەر تیپێک یاریی بکات، مردنی ئەو دڵی هەموو هاندەرانی تۆپی پێی تەنگ کرد بەبێ ئەوەی هاندەری یانەکەی بووبن یاخود نا، چونکە جۆتا کەسێکی میهرەبان بوو.
وەرزش
دالۆت: مردنی جۆتا زۆر بە ئازار بوو
پێش ساڵێک